بەپێی هەوڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی رووداو رایگەیاند ، نێچیرڤان بارزانی، بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بووەتەوە.
بە هۆی ئەنجام دانی گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە 25ی سێپتێمبێری ساڵی 2017، پەیوەندییەکان نێوان هەولێر و بەغدا لە جاران گرژتر بوو، تاوەکوو گەیشتە شەڕ و پێکدادان، بە تایبەتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان. لەو کاتەوە، ئەگەرچی هەندێ شاند لە هەولێرەوە چوونەتە بەغدا و لە بەغداوە هاتوونەتە هەولێر، بەڵام پەیوەندیی دیپلۆماسی لە سەر ئاستی سیاسیی باڵا ئەنجام نەدراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە چەند پەرلەمانتارێکی عەرەبەوە بەدەست گەیشتووە، لە کۆبوونەوەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەندین پرسی گرنگ تاووتوێ کراون ، ئەو پەرلەمانتارانە باسیان لەوە کرد کە کۆبوونەوەکە زۆر باش و ئەرێنی بووە و زۆر لێکتێگەیشتن هەبووە لە نێوان هەردوولا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment