سه‌رکردایه‌تییێکی پارتی له‌ که‌رکووک: ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی هاوبه‌ش پێکبهێنرێت، بڕیاری بایکۆت کردن ده‌گۆڕین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ که‌رکوو‌ک/گه‌رمیان، باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌گه‌ر له‌ که‌رکووک و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان ئیداره‌ی هاوبه‌ش پێکبهێنرێت، ئه‌وا به‌ بڕیاری بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا ده‌چنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌دنان كه‌ركووكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووک/گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ی بڕیاری بایکۆتی حزبه‌که‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ بگۆڕێت و وه‌ک ئه‌وه‌ی كورد داوای ده‌كات له‌م ناوچانه‌ ئیداره‌یێكی هاوبه‌ش هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی ئه‌منی و ئیدارییه‌وه‌ هاووڵاتییان بتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، ئه‌وكات ئێمه‌ ده‌توانین بڕیاری خۆمان له‌و بایكۆت كردنه‌ بگۆڕین و ئێمه‌ش ده‌توانین به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین له‌م ناوچانه‌دا."

ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له‌ که‌رکووک/گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، بایکۆتی ھه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن له‌ که‌رکووک و ناوچه‌کانی جێناکۆکه‌کانی دیکه‌.

پارتی له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ده‌ڵێت: "سازش له‌ سه‌ر ناسنامه‌ی کوردستانی بوونی ئه‌و ناوچانه‌ ناکه‌ن" هاوکات داواشی کردوووه‌ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ بایکۆتی ھه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن.

ھۆکاری ئه‌و بریاره‌ی پارتی به‌ پێی راگه‌یێندراوه‌که‌یان، ئه‌وه‌یه‌ نایانه‌وێت شه‌رعییه‌ت به‌ "داگیرکاری" بده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10668

Your Comment

You are replying to: .
captcha