تۆزی که‌م وێنه‌ له‌ ئیلام/قوتابخانه‌کان پشوو دران

به‌شی ئیلام- گه‌رد و تۆزێکی خه‌س و که‌م وێنه‌ له‌ ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ ڕووی له‌ پارێزگای ئیلام کردوووه‌ و ڕێژه‌ی ناته‌ندروستیی هه‌وا گه‌یشتۆته‌ ئاستی هۆشدار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆخی هه‌وا له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی پارێزگای ئیلام ئێستا به‌ چه‌شنێکی مه‌ترسیدار ناته‌ندروسته‌ و به‌ ئاسانی هه‌ناسه‌ هه‌ڵناکێشرێت. مه‌ودای بینین له‌ شه‌قام و جاده‌کانی پارێزگادا گه‌یشتۆته‌ که‌مترین ئاستی خۆی.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ هه‌ر دوێنێ و دوێشه‌و له‌ پارێزگاکه‌دا به‌فر و باران ده‌باری و ئێستاکه‌ به‌ هۆی خه‌س بوونی که‌م وێنه‌ی خۆڵبارین قوتابخانه‌کانی ده‌وامی سه‌رله‌به‌یانی له‌ تێکڕای پارێزگا پشوو دراون.

چالاکیی ئیداره‌ و بانکه‌کانیش هه‌ڵاوێر له‌ ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروستی و فریاگوزاری له‌ شاره‌کانی ئه‌یوان، مێهران و دێلۆران 2 کاتژمێر دره‌نگتر ده‌ستی‌پێکرد.

ئاستی خۆڵبارینه‌که‌ هێنده‌ به‌رز بۆته‌وه‌ ته‌نانه‌ت زانستگای ئیلامیش ئه‌وڕۆکه‌ی کردۆته‌ پشوو و تاقیکارییه‌کانی ئه‌وڕۆشی بۆ کاتێک که‌ دواتر دیاری ده‌کرێت وه‌دره‌نگ خستوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10662

Your Comment

You are replying to: .
captcha