کوردپرێس- ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەن دەنووسێت: یەک مانگ پاش ڕاگەیاندنی ئازادکرانی عێراق لە بندەست تیرۆریستانی داعش ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دیسان هەوڵ دەدەن چەند ناوچەیێکی ئەو شارە و بەتایبەت دەور و بەری سنووری سووریا کۆنتڕۆڵ بکەنەوە هەر بەو بۆنەشەوە دۆخی ئەو شارە گەڕاوەتەوە بۆ ساڵی 2014.
ئەو ڕۆژنامەیە لەزاری عەلی بەیاتی فەرماندەیێکی حەشدی شەعبی لە شاری مێژوییی نەمروود لە باشووری مووسڵ دەشنووسێت: دۆخی ئەو ناوچەیە مەترسیدارە و ئەگەری ئەوە هەیە شارەکە بکەوێت و داعش بیگرێتەوە.
بەیاتی زیادی کرد: تیرۆریستانی داعش ئێستا لە بیابان و دۆڵ و نێو کون و مەترێزەکانیاندان و بە چەک و تەقەمەنی تەیار کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment