به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و ناوچانه کردوووه که له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریادا بوون. ئێستاش پێکهێنانی هێزی سنوورپارێز له لایه‌ن ئه‌مریکای کردۆته بیانوو و به‌نیازه هه‌ڕه‌شه‌کانی بکاته کرده‌وه و هێزێکی زۆری له سنووره‌کانی خۆی و سووریا له ناوچه‌ی عه‌فرین جێگیر کردوووه و هاوکات خه‌ریکی گولـله‌بارانی ناوچه‌که‌یه.
نیکۆلاس هێراس توێژه‌ری پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوه‌ندی نیوئهمریکیهن سێکیووریتی له باره‌ی هۆکاری ته‌رکیزی تورکیا له سه‌ر عه‌فرین ده‌ڵێت: تورکیا ده‌زانێ ئه‌مریکا له سووریادا هه‌ندێ پڕۆژه‌ی هه‌یه و ئه‌ویش ده‌یهه‌وێ پڕۆژه‌کانی ئه‌مریکا تێکبدات.
ناوبراو به ماڵپه‌ڕی ڕیجێن ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان ده‌یهه‌وێ به تره‌مپ بڵێت که له باره‌ی کورده‌کانه‌وه تورکیا ده‌ره‌نجامه‌کان دیاری ده‌کات نه‌ک تره‌مپ و ئه‌مریکا.
هێراس باس له‌وه‌ش ده‌کات: عه‌فرین له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێر ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مریکا له سووریایه و هه‌تاکوو تیمه‌که‌ی تره‌مپ له کۆشکی سپی‌دا بڕیارێکی دیکه نه‌دات و فه‌رمان به به‌رین کردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌ره‌و عه‌فرین نه‌درێت هیچ ڕووداوێک له ئارادا نابێت.
ئه‌و کارناسه‌ی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بڕوای وایه ئه‌مریکا ته‌واو سه‌باره‌ت به عه‌فرین نیگه‌رانه و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی عه‌فرین له دیکه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا و هه‌ر بۆیه‌ش به‌ستێنی پێویستی بۆ ناڕه‌خسێت تا وه‌کوو ئه‌ردۆغان بتارێنێت.
ئالان شه‌موو، کاربه‌ده‌ستێکی کوردی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریاش له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌مریکا هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بێده‌نگ نه‌بوووه و پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به داگیرکردنی عه‌فرین له لایه‌ن تورکیاوه هۆشداریان داوه به‌ڵام ده‌بێ بزانین ڕووسیا له‌م ناوه‌دا هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment