به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایهان بیلگن وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا ئاماژه به گریمانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین وێنای ئاشکرای په‌لکێش کردنی وڵات به‌ره‌و لێواره. عه‌فرین له سووریا ناوچه‌یێکی بێ‌وێنه‌یه که پێکدادان له‌و شوێنه ئه‌نجام نه‌دراوه. زۆربه‌ی خه‌ڵکی له دیکه‌ی ناوچه‌کانی شه‌ڕ له سووریا به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه کۆچیان کردوووه و دیکه‌ی ئیتنیکه‌کان له پاڵ کورده‌کان له ئارامی و ئاسایشی ته‌واودا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن. به هیچ له‌ونێک پاساوهێنانی ئۆپه‌راسیۆن ته‌نها هاوپێوه‌ند به ڕێکخراوێک له‌و شوێنه قبووڵ ناکرێت. کردنه ئامانجی 100 هه‌زار مرۆڤ جێگای قبووڵ کردن نییه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که عه‌فرین هیچ هێرشێکی بۆ سه‌ر تورکیا ئه‌نجام نه‌داوه و وتی: تورکیا بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ڕووسه‌کان هه‌وڵ ده‌دات. به‌ره‌وڕووی سیاسه‌تێکی ده‌ره‌وه‌ین که له جیاتی درێژ کردنه‌وه‌ی ده‌ست به‌ره‌و لای کورده‌کان ئیزن ده‌دات ڕووسه‌کان ده‌ستیان ببڕن. ئه‌م داپه‌ڕانه قه‌یرانێک ده‌خولقێنێت که هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتیی تورکیا ده‌کات. ئه‌و کاره‌ی تورکیا چ وه‌کوو ئامێرێکی سیاسه‌تی ناوخۆیی بۆ به‌ده‌ستهێنانی 1+50ی هه‌ڵبژاردن به‌کار بهێندریت و چ به ئامانجی قووڵ‌تر کردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا گیرابێته به‌ر له هه‌ر حاڵ‌دا لایه‌نی دۆڕاو، کۆمه‌ڵگای تورکیا ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment