نوێنەری خەڵکی هەورامانات لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی جەختی لەسەر بەکارهێنانی دەفرایەتیی کەرتی تایبەت بۆ تەواو کردنی پرۆژە نیوەچڵەکانی وڵات کردەوە و وتی: ئەو پرۆژانەی کە دەکرێت ڕادەستی کەرتی تایبەت بکرێن و ئەوانەشی کە لەلایەن کۆنسێرسیۆمەکان، کەرتی تایبەت و بازاری بوورسەوە توانای دابینکاریی ماڵییان هەیە دەبێ بکەونە ئەولەوییەتەوە.
باسی لەوەش کرد زۆرێک لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کەرستەی بیناسازی لە وڵاتدا لە سەروبەندی تێکشکاندان و ڕوونی کردەوە: ئەمەش هۆکاری ئەوەیە ئێمە تەنیا بۆ ڕاگرتن ئازاین و لە بەشی گەشەدان بە کاردا هیچ بەرنامەیێکمان نییە.
زیاتر وتیشی: بەداخەوە هەر پیشەسازیێک هاتۆتە ناو وڵاتەوە تەنیا چاومان لەوە بووە زۆرترین سوودی لێبەرین و بیرمان لە پەرەپێدانی نەکردۆتەوە و هەر بۆیەش لە تەکنۆلۆجیای ڕۆژی جیهان دوا کەوتووین و لە ئەنجامیشدا کەرتی پیشەسازیمان لە زۆربەی بوارەکاندا ماوەی بەسەر چووە و بەکەڵک نایەت.
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیس باسی لەوە کرد دەبێ لەگەڵ هەموو پیشەیێک یەکە و ناوەندی توێژینەوەش چالاک بکرێت و خولی بەرهەمهێنان لە وڵاتدا بەو جۆرە بێت بەرز کردنەوەی ئاستی کواڵیتە و دابەزاندنی نرخی کۆتایی هەمیشە لەبەر چاوان بێت تاوەکوو لە ئەنجامدا ئاستی وەبەرهێنانیش بەرز ببێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment