بێگومان ئەمریکا خەیانەت لە کوردی سووریا دەکات

بەشی جیهان- ڕۆژنامەنووس و چاودێری گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەڵێت: دیسانەوە وەکوو جاران کورد خەیانەتی لێدەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕابێرت فیسک ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی حەوزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یادداشتێکی لە ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت بڵاو کردۆتەوە و لە سەر ڕوودانی شەڕێکی نوێ لە سووریا هۆشداری داوە.

ناوبراو سەبارەت بە هێزی نوێی پاسەوانی سنوور کە ئەمریکا لە کورد و عەرەب پێکی‌دەهێنێت نووسیویەتی: دڵنیا بن کورد وەکوو جاران دیسانەوە خەیانەتی لێدەکرێت. هێزی نوێ تەنها تا ئەو کاتە بوونی دەبێت کە ئەمریکا بە پێویستی بزانێت. پاش ئەوەش کوردەکان ڕادەستی تورکیا و سووریا دەکات.

ڕابێرت فیسک ئەشنووسێت: نە سووریا پێی تەحەمول دەکرێت کە مینی وڵاتێک لە نێو خاکی خۆیدا بێت و نە تورکیاش بوونی مینی وڵاتێکی سەربەخۆی پێ قبووڵ دەکرێت لە سنووری خۆیدا. ئەوەش گرینگ نییە کە کورد تا چ ڕادەیێک ئیدعا دەکات کە سۆسیالست، سیکۆلار و لیبراڵە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10624

Your Comment

You are replying to: .
captcha