بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ ڕەزا زەهیریان ڕۆژی پێنجشەممە 28ی بەفرانبار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە 9 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لە چاو ساڵی پێشوو دۆزینەوە مادەهۆشبەرەکان 169% زیادی کردووە واتا تا ئێستا 21 کیلۆ لە ئەنواعی مادەی هۆشبەر لە مەهاباد دەست بە سەریدا گیردراوە.
ناوبراو زیادی کرد: هێزی ئینتیزامی بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلوژیای نوێ و دروشمی تەرکیز کرن لە سەر کۆمەڵگا توانیویەتی 182 کەس تاوانباری بڵاو کردنەوەی مادەهۆشبەرەکان دەستگیر بکات.
فەرماندەی هێزی ئینتیزامی مەهاباد وتیشی: لە ساڵی 95دا لە شاری مەهاباد 9 تیمی مادە هۆشبەرەکان هەڵوەشێنرابووەوە کە ئەمساڵ لە سەدا 11 زیادی کردووە و 10 تیمی بەرهەم هێنان و بڵاوکردنەوەی مادەهۆشبەرەکان هەڵوەشێنراوەتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment