گوژمەی تەرخان کراو بۆ تەواو کردنی ڕێگای دیواندەڕە- بیجاڕ زیاد دەکرێت

بەشی کوردستان- سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و بەرنامەڕێژیی کوردستان ڕایگەیاند: گوژمەی تەرخان کراو بۆ تەواو کردنی ڕێگای دیواندەڕە- بیجاڕ لە ساڵی داهاتوودا بۆ 5 ملیارد تمەن زیاد دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام نەسروڵاهی زادە لە کۆبوونەوەی پارێزگاریی کوردستان لەگەڵ چالاکانی ئابوورییی شاری بیجار وتی: ڕێگای زەنجان-بیجاڕ-دیواندەڕە دەتوانێت ببێتە یەکێک لە ڕێگاکانی گەشەی شاری بیجاڕ چوونکە هاتووچۆی زۆرینەی شارەکانی پارێزگای کوردستان و پارێزگاکانی دیکەش لەو ڕێگەیەوە ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو وتیشی: زۆرینەی پڕۆژەکانی وڵات تووشی دابەزینی بودجە و گوژمەن بەڵام گوژمەی تەرخان کراو بۆ تەواو کردنی ڕێگای دیواندەڕە- بیجاڕ لە ساڵی داهاتوودا بۆ 5 ملیارد تمەن زیاد دەکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10619

Your Comment

You are replying to: .
captcha