بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ تەیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندوو: هێرشەکانیان تەنها بۆ سەر عەفرین نابێت و بۆ لە ناوبردنی هێزە کوردەکانی سووریا تا منبج دەچنە پێشەوە.
مەتین گورجان شرۆڤەکاری پرسە ئەمنیەتییەکان لە سەنتەری ئەستەمبۆڵ بە عەرەب نیووزی وتووە: منبج هەم بۆ ئەمریکا هەم بۆ ڕووسیا گرینگە. ئەو شارە سنووری نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە باکووری سوورییە. باکووری ئەو شارە لە کونترۆڵی کوردەکانە و باشووری شارەکەش لە دەستی هێزەکانی دیمشقە.
ئەو کارناسە دەڵێت: هێرشی تورکیا بۆ سەر منبج بەسراوە بە هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە کاتێکدا کە چاوەڕوان ناکرێت ڕووسیا هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین قبووڵ بکات.
مەتین گورجان لەو باوڕەدایە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دوو ناوچەی سووریا بۆ تورکیا ئاسان نییە ئەگەری ئەوەی هەیە کاردانەوەی نەرێنیی ئەمریکا و ڕووسیای لێبکەوێتەوە و وتیشی: توکیا کەوتۆتە نێوان ململانێی ئەمریکا و ڕووسیاوە لە سووریا.
بەڵام سەرحەد ئەرکان لێکوڵەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیێنێت: شاری منبج تووشی کێشەی ناوخۆییە و ئەگەری داگیر کردنی ئەو شارە لە لایەت تورکیاوە هەیە.
ناوبراو جەختی کردەوە: شاری منبج لە بواری ستراتێژیکەوە زۆر گرینگە و سەرچاوەکانی ئاوی ناوچەکە کونترۆڵ دەکات، ئەگەر گرژی لەو ناوچە دروست بێت کێشەیێکی زۆر بۆ هەموو ناوچەکە دروست دەکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment