مۆڵەت بە ئەمریکا نادەین ئەرتەشی تیرۆر لە سنوورەکانمان پێکبێنێت

بەشی تورکیا، بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە وتەکانیدا ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت و جەختیشی کرد مۆڵەت بە ئەمریکا نادەین ئەرتەشی تیرۆر لە سنوورەکانمان پێکبێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی بە ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دواییە لە سنوورەکانی باشووری تورکیا دا وتی: تورکیا لە واقیعدا ئامنیەت و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا دابین دەکات، ئەمریکا دەبێت لە ڕەفتارەکانی سەبارەت بە داهاتووی ناوچەکە دەست هەڵبگرێت.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا گوتیشی: بە ئاشکرا بانگھێشتی ھاوپەیمانەکانمان دەکەین. نیازتان بە ئاشکرا بخەنە ڕوو. ئایا ئێوە لە چوارچێوەیێکی گونجاو و لە سەر بنەمای ئەرکەکانی بە ئەندام بوون لە ناتۆ جووڵە دەکەن؟ یان بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ ئەو تاقمانەی کە لە ناوە و دەرەوە، بوونەتە سەر ئێشە بۆ تورکیا؟ بڕیاردان لەسەر ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئێمە مۆڵەت نادەین ئەرتەشی تیرۆر لە سنوورەکانمان پێکبێت.

سەرچاوە: هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10615

Your Comment

You are replying to: .
captcha