ئۆپەراسیۆنی عەفرین دروستە بەڵام بەس نییە/ تورکیا دەبێت هاوکاری لەگەڵ بەشار ئەسەد بکات

بەشی تورکیا- یووسف حەلاج ئۆغڵۆ نوێنەری قەیسەریە لە پەرلەمانی تورکیا سەر بە پارتی باشی تورکیا ئاماژەی دا بە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین و وتی: هەرچەندە دێرە بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە دورستە بەڵام بەس نییە دەبێت لەگەڵ ئەسەد هاوکاری بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەلاج ئۆغڵۆ نوێنەری قەیسەریە لە پەرلەمانی تورکیا سەر بە پارتی باشی تورکیا ئاماژەی دا بە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین و ڕایگەیاند: ئەمریکا لە سووریا بەدوای چیدایە؟ چ سیاسەتێکی گرتۆتەبەر کە تەنانەت ئامادەیە لە هاوپەیمانی ستراتێژیکی خۆی واتا تورکیا دەست بەر بدات؟ بە تەکید نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرینگە، سیاسەتی ئەمریکا دەتوانێت ئەوە بێت کە بیهەوێت ئەو وڵاتانەی نەوتیان هەیە کونترۆڵ بکات تا لەو ڕێگایەوە کاریگەریی چین لە ئابووری جیهانیدا کەم بکاتەوە. بەڵام بە ڕای من گرینگترین ئامانجی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین کردنی ئاسایشی ئیسرائیلە. لەو پێناوەدا چەند کەس بمرێت بۆ ئەمریکا گرینگ نییە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لە کورد کەڵک وەردەگرێت، ئەگی نا عاشقی چاو برۆی کوردەکان نییە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا کاتێک دەگاتە ئامانجەکانی کە لە ناوچەکەدا وڵاتێکی کورد دابمەزرێنێت، بەڵام دەوڵەتێک کە ڕێگای بۆ دەریای ناوڕاست نەبێت ناتوانێت لە سەر پێی خۆی ڕاوەستێت، بەو بۆنەیەوە دەیهەوێت لە باکووری سووریا کرۆیدۆرێک دروست بکات. هۆکاری هەموو یاریەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا هەر ئەوەیە. سەرەتا PKKی دروست کرد پاش ئەوەش داعش. پارتى یه‌کێتى دیموکراتیک یا PYD شی وەکوو لقی سووریایی PKK پێکهێنا. لە ژێر ناوی شەڕی داعشدا ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی داعشی خستە دەستی کوردەکان.

حەلاج ئۆغڵۆ زیادی کرد: لەم نێوانەدا دوو بابەت شکستی بە پڕۆژی دروست کردنی کرۆیدۆر تا دەریای ناوڕاست هێنا، یەک لەوانە ڕیفراندۆمەکەی بارزانی بوو دووهەمیشی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە ئەلباب. ئەمریکا ئێستاش دەیهەویت کرۆیدۆر لە باشوور دروست بکات بەو بۆنەیەوە ئۆپەرسیۆنی ڕەقەی ئەنجام دا و ئێستاش هەوڵ دەدات ئەرتەش دروست بکات. ئەگەرچی دێرە بەڵام ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین دروستە بەڵام بەس نییە تورکیا دەبێت بۆ پچڕاندنی ئەو کرۆیدۆرە هاوکاری لەگەڵ ئەسەد بکات.

سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10614

Your Comment

You are replying to: .
captcha