به‌سه‌رهاتی پێکهێنانی سوپای سه‌رسنووری کورد له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌... هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا دژ به‌ عه‌فرین

به‌شی جیهان- ئارۆن ئێستین پێی وایه‌ هێزێکی نوێ پێکنه‌هێندراوه‌ ته‌نها ئه‌مریکا له‌ هه‌ڵبژاردنی ناوی هێزه‌ پێشووه‌که‌ به‌دسه‌لیقه‌یی کردوووه‌. ئامانجی تورکیا له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی عه‌فرین ته‌نها ڕه‌خنه‌ له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکایه‌ چوونکه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی هێزی سنوورڤانیی پێکهاتوو له‌ کورد و عه‌ره‌به‌کانی سووریا له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه بوو بە هۆی ئەوەی کە تورکیا دیسانەوە هەڕەشەی لە ناوبردنی کوردەکانی سووریا بکات و ئەمریکا سەرکۆنە بکات بە هۆی پشتگیری کردنی لە کوردەکان.

بەڵام ئارۆن ئێستین توێژه‌ری باڵای ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیک دەڵێت پێکهێنانی سوپای سه‌رسنووری کورد و هەڕەشەی تورکیا بۆ داگیر کردنی عەفرین گرینگ نییە چوون یەکەمیان گۆڕدرانی نێوی هێزەکانی کورد و عەرەبە بەڵام ئەمریکا هەڵەی کردووە و بیانویێک بۆ تورکیا دروست بووە تا دووبارە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بگرێت.

ئارۆن ئێستین بە ماڵپەڕی ئەحوالی وتووە ئەو هێزە سەرسنوورییانە تەنها ئامێرێکە کە تورکیا هێرش بکاتە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا. کوردەکانی سووریا ئێستاش وێستگەی چاودێڕی و کونترۆڵ کردنیان لە سنوورەکانی تورکیا هەیە. دەبێت بزانین ئەو هێزانە ئێستاش هەن بەڵام تەنها نێوەکەیان گۆڕدراوە.

ئەو کارناسە لەو باوڕەدایە میدیاکان و سەرۆک کۆماری تورکیا دەیانەوێت دەست لە سەر ئەمریکا دابنن لە کاتێکدا ڕووسیا لە عەفرین دەستی هەیە.

ئاروان ئەستین سەبارەت بە کاردانەوەی ڕووسیا هەمبەر هێرش کردنی تورکیا بۆ سەر عەفرین وتی: ئەگەری ئەو هەیە ڕووسیا بۆ تەمێ کردنی تورکیا حیزبی کوردیی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا یا PYD بۆ کۆبوونەوەی ئاشتی سووریا لە شاری سووچی بانگهێشت بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10613

Your Comment

You are replying to: .
captcha