ئاماده‌ی هه‌موو جۆرێک پێکدادان له‌گه‌ڵ تورکیاین

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی په‌رله‌مانی سووریای دیموکراتیک ئاماژه‌ی کرده‌ جموجووڵی سوپای تورکیا بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین و ده‌ری‌بڕی: ئاماده‌ی هه‌موو جۆرێک پێکدادان له‌گه‌ڵ تورکیاین.

ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی په‌رله‌مانی سووریای دیموکراتیک له‌ گفتوگۆیێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس بۆ به‌شی سووریا ئاماژه‌ی کرده‌ جموجووڵی ئه‌م دواییه‌ی سوپای تورکیا له‌ سنووره‌کانی باکووری سووریا و ناوچه‌ی عه‌فرین و ڕای‌گه‌یاند: سوپای تورکیا جووڵه‌یێکی به‌ربڵاوی له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌فرین ده‌ست پێکردوووه‌ و ئاماده‌ی هێرشه‌.

پاشان گوتیشی: سوپای تورکیا به‌ چه‌ک و جیهازاتی قورس گونده‌کانمان تۆپباران ده‌کات و هێزه‌کانی ئێمه‌ش وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ئاماده‌باشییێکی ته‌واوداین.

ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد تاوه‌کوو ئێستا هیچ وڵاتێک کاردانه‌وه‌ی هه‌مبه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا نه‌بوووه‌ و وتیشی: ڕووسیا و هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا بێده‌نگن و هیچ کاردانه‌وه‌یێکیان له‌م باره‌وه‌ نه‌بوووه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: سوپای تورکیا هێشتاکه‌ ده‌ستی به‌ هێرشی وشکایی نه‌کردوووه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتو سنووره‌کانی ئێمه‌ ببه‌زێنێت به‌ توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌ و ئاماده‌ین بۆ هه‌موو ڕووداوێک.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10606

Your Comment

You are replying to: .
captcha