کورد ده‌یه‌وێت وه‌کوو دوو وڵات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی تورکمانی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ده‌یانه‌وێت وه‌کوو دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن نه‌ک وه‌ک یه‌ک وڵات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم به‌یاتی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌رده‌وام وه‌ڵامی داواکانی کوردی داوه‌ته‌وه‌ بۆ دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌و مه‌رجه‌ی چییه‌تیی دانووستانه‌که‌ ڕوون بکرێته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: کورده‌کان ده‌یانه‌وێت گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا گفتوگۆی دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆ بێت و به‌غداش ئه‌وه‌ قبووڵ ناکات.

به‌یاتی جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌غدا هه‌رگیز له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌ش کردنی عێراق داوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کورد ناکات به‌ڵکوو بڕوای وایه‌ ده‌بێت گفتوگۆکان به‌ گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی ئه‌نجام ببن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌توانه‌ کورده‌کان له‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ پرسی هه‌رێمی کوردستاندا سیاسه‌تی ژیرانه‌ و ئارام و بێ ته‌نگه‌ژه‌ به‌کار ده‌هێنن. پرسی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ عێراق گۆڕانێکی مه‌ترسیداره‌ که‌ مه‌ترسییه‌که‌ی له‌ هێرشی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ عێراق زیاتره‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10605

Your Comment

You are replying to: .
captcha