نوێنه‌ری گێڵان غه‌رب و سه‌رپێڵ زه‌هاو ڕه‌خنه‌ له‌ مانگی سوور ده‌گرێت

به‌شی ئێران- فه‌رهاد ته‌جه‌ری له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییانی لێقۆماوی بوومه‌له‌رزه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ئیداره‌ی مانگی سوور ده‌گرێت و داوا ده‌کات ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی خانوووه‌کانیان خه‌ساری جیدی لێکه‌وتوووه‌ خێوه‌تیان پێ ببه‌خشرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رپێڵ زه‌هاو و گێڵان غه‌رب و قه‌سر شیرین له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه‌: باری ده‌روونیی هاووڵاتییان له‌ ناوچه‌که‌دا باش نییه‌. له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین پاش له‌رزه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ڕووی داوه‌ و ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی دڵه‌ڕاوکێی هاووڵاتییان و له‌ژێر میچه‌کانیاندا له‌ باری ده‌روونییه‌وه‌ تووشی ئاڵۆزی هاتوون.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هاووڵاتییان له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌ نێو سه‌یاره‌کانیان یان له‌ خێوه‌تدا بخه‌ون.

ته‌جه‌ری ڕه‌خنه‌ی له‌ ئیداره‌ی مانگی سوور گرت که‌ پێداویستیی سه‌ره‌تایی ناگه‌یێنه‌ زۆرینه‌ی هاووڵاتییان.

ناوبراو گوتیشی: له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته‌ خێوه‌ت بگه‌یێندرێته‌ ده‌ستی هاووڵاتییان و هه‌روا که‌ ده‌بینین مانگی سوور ئاوڕ له‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ی هاووڵاتییان و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ دژواره‌ی ڕووی داوه‌ ناده‌نه‌وه‌ و پاساوه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت گوایه‌ بوومه‌له‌رزه‌یێک بێت و خه‌ڵکی ماڵ‌وێران بن تاوه‌کوو ئه‌وان یارمه‌تییان بده‌ن.

ته‌جه‌ری ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد: دیاره‌ ئه‌وه‌ پاساوێکی باش نییه‌ و به‌ هاووڵاتییانیش قبووڵ ناکرێت.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ماده‌ی 90 له‌ په‌رله‌مان زیادی کرد: ڕۆژی ڕابردوو هۆشداریمان به‌ جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار دا که‌ زوو به‌ زوو به‌ هانای خه‌ڵکی لێقۆماوی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ بچن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10604

Your Comment

You are replying to: .
captcha