به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکس تهیلهرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له سووریا تا کاتێکی پێشبینینه‌کراو جه‌ختی کردبوووه‌وه بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌ندێک ڕاپۆرت له‌باره‌ی دامه‌زراندنی هێزی سنوورپارێز له سووریا به فه‌رمانده‌ییی کورده‌کانی ڕه‌ت کرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ڤه‌نکۆڤێری که‌نه‌دا سه‌باره‌ت به لێدوانی ژماره‌یێک به‌رپرسی ئه‌مریکی له‌سه‌ر پێکهێنانی هێزی پاسه‌وانی سنوور له سووریا به هه‌واڵنێرانی وت: هه‌ندێک که‌س به هه‌ڵه دواون. ئێمه به هیچ له‌ونێک هێزی ئاسایشی پارێزه‌ری سنوور دانامه‌زرێنین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا زیادی کرد: جێگای ئه‌سه‌فه که هه‌ندێک له به‌رپرسان قسه‌ی هه‌ڵه‌ی له‌و چه‌شنه ده‌که‌ن و خوێندنه‌وه‌ی ئاوای لێده‌که‌وێته‌وه. ئێمه ئه‌و کاره ناکه‌ین.
تهیلهرسن وتیشی: به‌رپرسانی ئه‌مریکا به به‌رپرسه تورکه‌کانیان وتوووه ئێمه ته‌نها به‌نیازین دڵنیا بینه‌وه که هێزه خۆجێییه‌کان ئاسایشی ناوچه ئازادکراوه‌کان ده‌پارێزن.
سه‌رچاوه: ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment