بێبەش کردنى هەرێم  کێشەى زۆرى ئابوورى و  سیاسى لە عێراقدا دروست دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکان و ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان بە شێوەى ئۆنلاین کۆ بووەوە.

کوردپرێس: لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانى پوختەیێکى پێشکەش کرد لەسەر لێکەوتە خراپەکانى تێپەڕاندنى یاسای قەرز لە پەرلەمانى عێراق بەبێ بەشداری کردنى پێکهاتەى کورد و پشت بەست بە پرەنسیپى زۆرینە و کەمینە.

هەروەها روونیکردەوە، کات و چۆنییەتى تێپەڕاندنى یاساکە کێشەى بۆ رێککەوتنە کاتییەکەى بەغدا و هەرێمى کوردستان دروست دەکات کە تا کۆتایی ساڵی 2020 بووە.

ئەوەشى خستەڕوو لە ئەمساڵدا بەغدا لە مانگەکانى ئایار و حوزەیران و تەموز هیچ پشکێکى دارایی تەرخان نەکردووە بۆ هەرێمى کوردستان و ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵیش کێشە و لەمپەر هەبن ئەوە نیوەى ساڵەکە هەرێم بەبێ شایستەى دارایی دەمێنێتەوە لە کاتێکدا ئەوەشى نێردراوە پشکى تەواوەتى نەبووە و بڕێکى کەم بووە.

قوباد تاڵەبانى باسى لەوەشکرد یاساى قەرزى فیدراڵى دوو لایەنەیە؛ دەکرێت بە ڕەشبینى لێک بدرێتەوە ئەگەر ئەم جۆرە مامەڵە تاکلایەنە بگوازرێتەوە بۆ یاساى بودجە. دەشكرێت لایەنى باشیشى هەبێت، ئەگەر ببێتە هۆى گە‌ڵاڵە‌كردنی رێککەوتنێکى درێژخایەن لە بوارى بەڕێوەبردنى نەوتدا.

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران رەخنەى گرت لە کاردانەوەى توندى هەندێک لایەنى سیاسى عێراقى دەسەڵاتدار بەرامبەر هەرێمى کوردستان و لایەنە خراپەکانى بەکارهێنانى دژایەتى کوردستانى روون کردەوە وەک کارتى کۆکردنەوەى دەنگ لە وەرزى هەڵبژاردن و باسى لەوە کرد ئەوە مەترسى لەسەر پێکەوەژیان و پەیوەندى پێکهاتەکانى عێراق دروست دەکات و بێبەشکردنى هەرێمیش لە شایستەى دارایی کێشەى زۆرى ئابوورى و کۆمەڵایەتى و سیاسى لە عێراقدا دروست دەکات.

پاشان نوێنەرانى چەند وڵاتێک پرسیار و روونکردنەوەى خۆیان ئاراستەى هەریەک لە جێگرى سەرۆکى حکوومەت و بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە کرد و ئەوانیش لاى خۆیانەوە روونکردنەوەى پێویستیان پێشکەش کرد و ئامادەیی هەرێمیان پیشاندا بۆ رێککەوتن لەسەر هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکان، باسیان لەوەش کرد هەرێمى کوردستان لە هاووڵاتیانى عێراق هەڵاواردە کراون لەکاتێکدا ئەوان بەپێى یاساو دەستوور مافى خۆیان هەیە لە داهاتى عێراق.

لە دیدارەکەدا سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان و دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و هەروەها نوێنەرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە بەشدار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 106

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha