پاڵه‌پستۆیێکی بارین هه‌مدیسان وڵات ده‌گرێته‌وه‌

به‌شی ئێران- له‌ ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ پاڵه‌پستۆیێکی بارین له‌ باکووری ڕۆژئاوای دێته‌ ئاسمانی وڵات و نیوه‌ی ڕۆژئاوای وڵات ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مورته‌زا زه‌ڕابی ڕای‌گه‌یاند: پاڵه‌پستۆیێکی بارین له‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ باکووری ڕۆژئاوا دێته‌ ئێران و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌ زۆربه‌ی پارێزگاکانی وڵاتدا بارینمان ببێت.

ناوبراو درێژه‌ی دا: ئه‌مڕۆ له‌ داوێن و به‌رزاییه‌کانی ئه‌لبورز له‌ پارێزگاکانی قه‌زوین، تاران، سمنان و هه‌روه‌ها ناوچه‌گه‌لێکی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات له‌وان پارێزگای خوراسانی باکووری و باکووری پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی شاهیدی بارینی به‌فر ده‌بین.

کارناسی که‌شناسی ئاماژه‌ی دایه‌ دۆخی که‌شوهه‌وای هه‌ندێ له‌ ناوچه‌کانی وڵات له‌ ڕۆژی هه‌ینی و ڕوونی کرده‌وه‌: له‌ ڕۆژی هه‌ینی/ 29ی به‌فرانبار بۆ چه‌ندین ناوچه‌ی خووزستان و ئیلام هه‌ڵکردنی با پێشبینی ده‌کرێت که‌ ده‌بێته‌ هۆی هاتنی تۆز و خۆڵ بۆ ناوچه‌که‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10596

Your Comment

You are replying to: .
captcha