ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ و توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ی هه‌ڵگرتنی کونکوور په‌سه‌ند ده‌کات

به‌شی ئێران- ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ و توێژینه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پێشووی په‌رله‌مان ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ی هه‌ڵگرتنی کونکوور په‌سه‌ند ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ و توێژینه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پێشووی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری هه‌ڵگرتنی کونکوور له‌ کۆمیسیۆنی ماده‌ 90دا به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی مامۆستایانی زانستگا و جیهادی زانستگایی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ی تاقیکاری سه‌ره‌تاییی زانستگا به‌ڕێوه‌ چوو زۆربه‌ی نوێنه‌ران ئه‌و ڕه‌شنووسه‌یان په‌سه‌ند کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10591

Your Comment

You are replying to: .
captcha