ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە سەر پرسی عەفرین کۆ دەبێتەوە

بەشی تورکیا- ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان بۆ بڕیاردان لە سەر هێرش کردن بۆ سەر عەفرین کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ گفتوگۆ کردن لە سەر بڕیار دان بۆ هێرش کردنی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین کۆ بوونەوە.

ماهر ئۆناڵ وتەبێژی پارتی داد و گەشە لە پڕۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند: لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیارێک سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا و چالاکییەکانی گرووپی کوردی YPG دەدرێت.

ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیهەوێت بە هاوکاری کردنی هێزەکانی پاراستنی گەل ئەرتەشێکی نوێی 30 هەزار کەسیی پێکبێنێت، ئەو بڕیارە بەرپرسانی باڵای تورکیای تووڕە کردووە.

ئۆناڵ هەروەها وتی یەکێکی تر لە تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوەیە درێژ کردنەوەی دۆخی نائاسایی لە تورکیایە کە بڕیارە لە پەرلەماندا بخرێتە بەر دەنگەوە.

هێشتا سەبارەت بە دەرەنجامەکانی کۆبوونەوەکە ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە: دەیلی سەباح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10587

Your Comment

You are replying to: .
captcha