١٧ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ٢٠:٣٦
خۆکوژیی خانمێکی گەنج لە پیرانشار

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- خانمێکی لاو لە پیرانشار دەستی دایە خۆکوژی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارانی ڕۆژی سێشەممە 26ی بەفرانبار خانمێکی لاوی پیرانشاری دەستی دایە خۆکوژی.

بە گوێرەی وتەی یەکێک لە دراوسێکانی، ئەو خانمە نزیک بە 25 ساڵ تەمەنی بووە کە بەداخەوە خۆی لە سێدارە داوە و گیانی سپاردووە.

دراوسێکەی ڕاشیگەیاند هیچ ئاگایێکمان لە ناکۆکی نێو بنەماڵەی ئەو خانمە نییە و هۆکاری خۆکوژییەکە هێشتا نادیارە.

شایانی باسە ئەو خانمە کە خۆکوژیی کردووە هاوسەردار بووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10585

Your Comment

You are replying to: .
captcha