بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆککۆمار لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە 27ی بەفرانبار لەگەڵ لیژنەی دەوڵەتدا وتی: تێگەیشتنی دروست و وردبینانە لە کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەر ئابووریی وڵات، فەرهەنگ، گەشەی کەسب و کار و ڕەخساندنی هەلی کار زۆر گرینەگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە خێراییێکی زیادەوە ژیانی ئابووری و بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی دەگرێتەبەر و مانای کار بە تایبەت لە بواری خزمەتگوزاریدا دەگۆڕێت.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە کەڵک وەرگرتنی دروست لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پێویستی بە سەرمایەدانیان هەیە تاکوو بتوانیین ڕێگە لە خەسارە نەخوازراوەکانی بگرین.
ڕۆحانی وتیشی نەبوونی فامێکی دروست لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و کاریگەرییەکانی دەبێتە هۆی دوور بوونەوەی چینەکان لە یەکتر، دەوڵەت دەبێت هەوڵ بدات لە بواری گەشەپێدان بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە دونیا دوا نەکەوێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment