بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە 8 مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرا و بریندار بوونی چەند کەسی لێکەوتەو، لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوو پەیامی جیادا ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد.
لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تویتێکدا هێرشەکانی سەر هەولێری سەرکۆنە کرد و گوتی: "بەهیچ شێوەیێک رێگە نادەین ژیانی هاووڵاتیانمان بخرێتە مەترسییەوە".
لای خۆیشییەوە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "ئیدانەی ھەر پیلانێک دەکەین کە مەرامی تێکدانی ئارامیی ھەرێمی کوردستانی لەپشتەوە بێت و ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر گرووپ و تاقمێک کە ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بخەنە مەترسییەوە. بە هیچ شێوەیێکیش رێگەنادەین ئاسایش و ئارامی کۆمەڵانی خەڵک تێکبدرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment