دۆسیه‌ی ئه‌منیی كه‌ركووک ‌و خورماتوو ڕاده‌ستی پۆلیسی فیدراڵی ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئازاد جه‌باری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ ده‌ستیان گه‌یشتوون، دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌ كه‌ركووک ‌و خورماتوو له‌ سوپا‌ و حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ ‌و ڕاده‌ستی پۆلیسی فیدراڵی ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئازاد جه‌باری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: وه‌ک باس ده‌كرێت دوو فیرقه‌ی پۆلیسی فیدراڵی له‌ كه‌ركووک ‌و قه‌زای خورماتوو جێگیر ده‌كرێن و دۆسیه‌ی ئه‌منییان ڕاده‌ست ده‌كرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئێستا فه‌وجێكی ئه‌و دوو فیرقه‌یه‌ له‌ خورماتوو جێگیر كراوه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت فیرقه‌كه‌ی كه‌ركووكیش بگات ‌و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ی پێ بسپێردرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10578

Your Comment

You are replying to: .
captcha