ده‌ركه‌وتنی دیوارێكی گه‌وره‌ی سه‌هۆڵی له‌ نێوان ڕووسیا و چین

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- دیوارێكی گه‌وره‌ی سه‌هۆڵی له ‌نێوان چین ‌و ڕووسیا ده‌ركه‌وتوووه ئه‌وه‌ش به ‌درێژاییی ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌ هه‌رێمی خیلۆنگ جیانگ له‌سه‌ر سنووری هه‌ر دوو وڵات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیواره‌ سه‌هۆڵییه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌ خانكای ناوچه‌ی بریمۆرسكی ڕووسیا و هه‌رێمی خیلۆن جیانگی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی چین ده‌ركه‌وتوووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، دیواره‌كه‌ به‌هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له ‌ناوچه‌كه‌ دروست بوووه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بارسته‌ هه‌وایێكی سارد چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌و ناوچه‌ سنوورییه‌ به‌رده‌وامه‌.

هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، له ‌ئه‌نجامی بارسته‌ هه‌وا سارده‌كه‌ له‌و ناوچه‌ ده‌ریایییه‌ پله‌كانی گه‌رما زۆر نزم بوووه‌ته‌وه‌ و بوووه‌ته‌ هۆی دروست بوونی ئه‌و دیواره‌ به‌سته‌له‌كییه‌ گه‌وره‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10577

Your Comment

You are replying to: .
captcha