ڕایان دیلن: ناوچه‌ی‌ عه‌فرین ده‌كه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌رپرسیارێتیی‌ هاوپه‌یمانییه‌وه‌ ‌

بەشی سووریا- هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژی‌ داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت هیچ په‌یوه‌ندییێكیان به‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سوپای‌ توركیاوه‌ نیه‌ كه‌ به‌نیازه‌ له‌كانتۆنی‌ عه‌فرینی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕایان دیلن وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ ڕای­گه‌یاند, ناوچه‌ی‌ عه‌فرین ده‌كه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌رپرسیارێتیی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژی‌ داعش.

هاوكات ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژی‌ داعش هیچ په‌یوه‌ندییێكی‌ به‌و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی‌ توركیاوه‌ نیه‌ كه‌ به‌نیازه‌ له‌ عه‌فرین ئه‌نجامی‌ بدات.

ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئۆپراسیۆنی‌ سه‌ربازیی‌ سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كات له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی كوردی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستاندایه‌.

سەرچاوە: KNN

کۆدی هەواڵنیر: 60101

News Code 10573

Your Comment

You are replying to: .
captcha