پەیەدە: هێزی ئاسایشی سنوور فیدراسیۆنی باکوور لە پیلانی تورکیا دەپارێزێت

بەشی سووریا- سوپای دیموکراتیی سووریا رای­گەیاند، یەکێک لە ئەرکەکانی ئەو هێزەی ئاسایشی سنوور کە لەلایەن ئەمریکاوە پێک­دەهێرێت، بۆ پاراستنی فیدراسیۆنی باکووری سووریایە و ئەمریکاش پاڵپشتمان دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سیهانوک دیپۆ، راوێژکاری سەرۆکایەتیی پەیەدە بە ئاژانسی نۆڤۆستی راگەیاندوووە، ئەو هێزەی ئەمریکا لە ژێر ناونیشانی هێزەکانی ئاسایشی سنووردا لە هێزەکانی پەیەدە پێکی­هێناوە، بۆ رێگری­ کردنە لە دابەش کردنی خاکی سووریا لەلایەن تورکیا و پاراستنی فیدراسیۆنی باکووری ئەو وڵاتە.

ناوبراو باسی لەوەش کردوووە، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئەو هێزە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو گروپە چەکدارییانەیە کە تا ئێستا لە سنووری سووریا و تورکیادا ماونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا پێکهێنانی هێزێکی ٣٠ هەزار کەسیی لە باکووری سووریا راگەیاند، کە بەشی زۆری هێزەکە لە شەرڤانانی یەپەگە پێک­دێن، ئەمەش بۆتە هۆى نیگەرانىی تورکیا و هەڕەشەى بەکارهێنانى هێز دەکات لە عەفرین.

کۆدی هەواڵنیر: 60101

News Code 10572

Your Comment

You are replying to: .
captcha