كورد بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاری كۆتاییان دا و به‌شداری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2018ی عێراق زیاد ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ‌په‌یجی خۆی له ‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاوی كرده‌وه‌: ڕۆژی 15ی جانیڤێری 2018 له ‌كۆبونه‌وه‌یێكی هاوبه‌شی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بڕیارمان دا به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌كه‌ین كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بودجه‌ی 2018.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "تا ئه‌و كاته‌ی به‌شی هه‌رێم زیاد نه‌كرێ و داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن ئێمه‌ش هه‌ر سوور ده‌بین له‌سه‌ر یه‌ک‌هه‌ڵوێستی و بڕیاری خۆمان".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه كه‌ تا ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده‌ نییه‌ ده‌ستكاری پشكی هه‌رێم بكات و داخوازیی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت.

سه‌رچاوه‌: خواکورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10568

Your Comment

You are replying to: .
captcha