به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاوی كرده‌وه: ڕۆژی 15ی جانیڤێری 2018 له كۆبونهوهیێكی هاوبه‌شی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بڕیارمان دا به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌كه‌ین كه تایبه‌ته به بودجه‌ی 2018.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "تا ئه‌و كاته‌ی به‌شی هه‌رێم زیاد نه‌كرێ و داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن ئێمه‌ش هه‌ر سوور ده‌بین له‌سه‌ر یه‌کهه‌ڵوێستی و بڕیاری خۆمان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه كه تا ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده نییه ده‌ستكاری پشكی هه‌رێم بكات و داخوازیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت.
سه‌رچاوه: خواکورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment