ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتنی 2 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار له ‌نێچیرڤان بارزانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- میدیای فه‌رمیی یه‌كێتیی نیشتمانی به‌ڵگه‌نامه‌یێكی ئیداره‌ی گشتیی حیزبه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه‌ به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ مه‌لا به‌ختیار 2 ملیۆن دۆلاری له ‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ نووسراوێكی به‌شی ژمێریاری‌ و داراییی گشتیی یه‌كێتی بڵاو كردۆ‌ته‌وه که‌‌ تێیدا هاتوووه‌: "مه‌لا به‌ختیار 2 ملیۆن دۆلاری له‌سه‌ر داوای دلێری سه‌یید مه‌جید و ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌رگرتوووه‌".

هه‌روه‌ها له ‌نووسراوه‌كه‌ هاتوووه‌: "ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جار نییه‌ مه‌لا به‌ختیار پێداویستیی ئیداره‌ی گشتی دابین ده‌كات. پێشتریش هه‌ر له‌سه‌ر داوای ئیداره‌ی گشتی بۆ كارئاسانی كاره‌كانیان‌ و بۆ هاوكاری ماددی‌ و مووچه‌ی كادران ‌و ئۆرگانه‌كان ده‌یان جار زیاتری له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ ئیداره‌ی گشتی دابین كردوووه‌".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10566

Your Comment

You are replying to: .
captcha