کوردپرێس- مه‌ولود چاوش ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانی گفتوگۆی كردوووه و گوتی: "گوتمان كه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له عه‌فرین ده‌ده‌ینه‌وه هه‌م بۆ سه‌ر چاودێرانمان له ئیدلب، هه‌م بۆ سه‌ر سه‌ربازانمان له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات، هه‌م بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاد، هه‌میش بۆ سه‌ر توركیا و پێویست ناكات كه‌س رووبه‌ڕوومان ببێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌باره‌ی "هێزی ئاسایشی سنوور" كه پلان وایه له باكووری سووریا به رابه‌رایه‌تیی تیرۆریستانی په‌یه‌ده كه ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌كار هێناوه دروست بكرێت له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن به شێوه‌یێكی روون قسه‌ی كردوووه و گوتی: "لە پێکهاتەیەکی لەوجۆرەدا پەیوەندییەکانی ئەمریکا-تورکیا تووشی زیانی قەرەبوونەکراوە دەبن".
لەپێی هەواڵی کوردپرێس مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له‌باره‌ی كۆریای باكوور له شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێکس تیله‌رسن كۆ بوووه‌وه، بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیله‌رسن باسی له‌وه كردووه كه دوو كێشه‌ی وه‌ك پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه و راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵلا گوله‌ن زیانی به په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌یاندووه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه به شێوه‌یێكی روون به رێکس تیلهرستن-ی راگه‌یاندووه كه له پاڵ ئه‌و دوو كێشه‌یه‌دا ئه‌م دۆخه دۆخێكی زۆر جددی و مه‌ترسیداره و هه‌نگاوێكه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به جددی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ره‌نگه بچینه قۆناغێكه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت. له به‌رامبه‌ریشدا رێکس تیله‌رسن رای­گه‌یاندووه: "پێویسته پشت به‌و هه‌واڵانه نه‌به‌سترێت كه له رۆژنامه‌كاندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه".
چاوش ئۆغڵوش به تیله‌رسنی راگه‌یاند ئه‌وانه ته‌نها هه‌واڵی رۆژنامه نین و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه لێدوانی هه‌ندێک له فه‌رمانده ئه‌مریكیه‌كانه و گوتی: "گوتم ئێمه ناخوازین په‌یوه‌ندییه‌كانمان بگاته ئه‌و خاڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێت به‌رامبه‌ری زۆر جددی ده‌بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو لێدوانی پێشتری کاربەدەستانی ئەمریکا کە گوتبوویان ''یەپەگە هاوبەشی ستراتیجیمان نییە و تەنها لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا هاریکاریی لە نێوانماندا بووە'' و رایگەیاند ''کە هاوبەشی ستراتیجیتان نییە، کۆتایی بەم پشتیوانی کردنەتان لێیان بهێنن، ئەو چەکانەی پێتان داون وەریان بگرنەوە لێیان. تەنانەت گوتبوویان ژمارەی سیریاڵی چەکەکانیان وەرگرتووە و دواتر کۆیان دەکەنەوە، بەڵام بۆ هۆکاری زۆر هەن وادەکەن کە ئێمە بە گومان بین. ئەو بەڵێنەی لە منبج درابوو، نەبرایە سەر. ئەو بەڵێنەی لە رەققە بە ئێمە و وڵاتانی خۆرئاوا درابوو، بەجێ نەگەیەنرا''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد شەوی رابردوو، لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، جێمس ماتیس-دا تاوتوێی دۆخی سووریایان کردووە و باسیان لە یەکەکانی سەر سنوور کە ئەگەری هەیە دروست بکرێت و ئەو ئۆپەراسیۆنەش کە تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەنجامی دەدات، کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێمس ماتیس، رایگەیاند '' ئێوارەی دوێنێ لەسەر خوانەکە، باسی ئەگەری درووست کردنی سوپای باکوورمان کرد. جەنابی پێی راگەیاندین کە باوەڕ بەو هەواڵانە لەوبارەیەوە نەکەین و خودی خۆی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات''.
مەولود چاوش ئۆغڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی جێمس ماتیس کەسێکە تورکیای خۆش دەوێت و لێی تێدەگات و سەبارەت بە ئەگەری دروست کردنی هێزی ئاسایشی سنوور، رایگەیاند ''من بە روونی پێم گوت کە لە پێکهاتەیێکی لەو جۆرەدا پەیوەندییەکانی ئەمریکا-تورکیا تووشی زیانی قەرەبوونەکراوە دەبن. لای خۆیشییەوە ماتیس ئەوەی بە ئێمە راگەیاند کە لە کاتی هاتنی بۆ کەنەدا لە نزیکەوە چاودێریی ئەم بابەتەی کردووە، بۆ لەمەودواش بەردەوام دەبێت لە چاودێری کردنی و لە پەیوەندیدا دەبێت لەگەڵ ئێمەدا''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە ئەوان دەبینن کە دامەزراوە جیاوازەکانی ئەمریکا، روونکردنەوەی جیاواز دەدەن و باسی لەوەش کرد گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەوبارەیەوە نەخراونەتە بواری جێبەجێ­کردنەوە.
کۆدی هەواڵنیر: 60101
Your Comment