بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژەنراڵ خلووسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی چیتر مۆڵەت نادات پشتیوانیی سەربازی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل کە گرووپێکی کوردی سووریان بە بیانووی ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکادا هاوبەشن بەردەوام بمێنێت.
ناوبراو لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ناتۆ لە برووکسێل ڕەخنەی لەوە گرت کە ئەمریکا لە سنووری تورکیادا خەریکە پشتیوانیی چەک و سەربازی لە هێزەکانی یەپەگە دەکات.
شیاوی ئاماژەیە تورکیا یەپەگە بە لقی سووریای پەکەکە دەزانێت و بە تیرۆریست و هەڕەشەی دژ بە ئاسایشی ئەو وڵاتە هەژماریان دەکات.
ئاکار داوای لە ناتۆ کرد جیاوازی لەنێوان گرووپە تیرۆریستییەکان دانەنێت و داوا لە ئەمریکا بکات واز لەو هەڵەیە بهێنێت کە خەریکە لە یەپەگە و سوپای دیموکراتیکی سووریا پشتیوانی دەکات.
کاربەدەستانی تورکیا لەوەتی بیستوویانە سوپایێکی نوێی ٣٠ هەزار کەسی بۆ پاراستنی ئاسایش لە سنوورەکانی باکووری سووریا لەسەر تەوەری کوردەکان بێکدەهێنرێت هەڵچوون و کاردانەوەی توندیان هەبووە.
سەرچاوە: حوڕیەت
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment