دەوڵەت لە جێبەجێ کردنی سیاسەتی ئابووری خۆڕاگرانەدا سەرکەوتوو نەبووە

بەشی ئێران- سەرۆکی کۆمیسیۆنی تایبەتی پاڵپشتی لە بەرهەم هێنان، کۆبوونەوەی ئەو کۆمیسیۆنەی لێکدایەوە.

حەمیدڕەزا فوولادگەر ئاماژەی بە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی تایبەتی پاڵپشتی لە بەرهەم هێنان دا و ڕایگەیاند: دوو ساڵ پێش لە ئێستا لە مانگی جۆزەردانی 94 یاسای جێبەجێ کردنی ئابووری خۆڕاگرانە لە پەرلەماندا پەسەند کرا و بڕیار درا ئەنجومەنێک پێکهاتوو لە جێگرانی سەرۆکی سێ دەسەڵاتەکە کارگرووپێک بۆ جێبەجێ کردنی ئابووری خۆڕاگرانە پێک بێنن.

ئەندامی کۆمیسیۆنی پیشە و کانگای پەرلەمان درێژەی دا: بەو بۆنەوە کۆمیسیۆنی تایبەت ڕاپۆرتێکی لە چۆنییەتیی جێبەجێ کردنی ئەو یاسایە پێکهێناوە. لەو کۆبوونەوەیەدا دواهەمین لێکدانەواکانی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە، نووسینگەی سیتادی ئابووری خۆڕاگرانە و سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی پەرلەمان لە هەوڵەکانی دەوڵەت خرایە بەر دەست.

حەمیدڕەزا فوولادگەر نوێنەری خەڵکی ئیسفەهان ئاشکرای کرد: لە ڕوانگەی کۆمیسیۆنی تایبەتەوە دەوڵەت لە جێبەجێ کردنی سیاسەتی ئابووری خۆڕاگرانەدا سەرکەوتوو نەبووە، بەپێی یاسا دەوڵەت بەرپرسی جێبەجێ کردنی ئابووری خۆڕاگرانەیە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News ID 10544

Your Comment

You are replying to: .
captcha