بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان عەبدوڵڵا لە کونفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا وتی: خەڵکی عێراق بەو قەناعەتە گەیشتوون کە دەوڵەتێک کە ئێستا عەبادی بەڕێوەی دەبات هیچ دەسکەوتێکی بۆیان نەبووە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو سەرکەوتنانەی کە لە عێراق دژ بە تیرۆریستان بە دەست هاتووە بە بۆنەی گیان لە سەر دەست دانانی هێزە عێراقییەکان، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان بووە.
سیروان عەبدوڵڵا جەختی کردەوە: سەرهەڵدانی ئۆپارسیۆنی تیرۆریستی نوێ لە عێراق پیشاندەری نەبوونی بەڕێوەبەرایەتییێکی دروستە کە بتوانێت ئاسایشی عێراق دابین بکات.
نوێنەری پارتی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی لە مەیدانی «الطیران» مەحکووم کرد و ئەسەفی خۆی بۆ ئاوڕ نەدانەوە لە خەڵکی عێراق و کێشە ئەمنییەکان و دۆخی ئابووریی عێراق دەربڕی.
سەرچاوە: الغدپرس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment