هۆکاری پاڵپشتیی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کان، کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر داهاتووی سووریایه‌

به‌شی جیهان- واڵستریت ژۆرناڵ ده‌نووسێت: ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ئاینده‌ له‌ سووریا پاڵپشتی له‌ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌منی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له‌و وڵاته‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ئیئتیلاف به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ سه‌رقاڵی ڕاکێشان و ڕاهێنانی سوپایێکی 30 هه‌زار که‌سین که‌ له‌ 15 ئه‌ندامی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک و 15 هه‌زار دانیشتووی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی کورد- عه‌ره‌ب پێک دێت. بڕیاره‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ سنووری ئه‌و ناوچانه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا، عێراق و ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی ده‌وڵه‌تی سووریا جێگیر بکرێت که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ تووڕه‌ییی تورکیا و ڕووسیای لێکه‌وتۆته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی واڵستریت ژۆرناڵ یادداشتێکی کورتی بڵاو کرده‌وه‌ و نووسیی: ئه‌مریکا ڕای‌نه‌گه‌یاندوووه‌ پاش کۆتایی هاتنی داعش له‌ سووریا چی ده‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌ دوای پشتیوانی له‌ کورده‌کان بێت ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندایه‌. کورده‌کان که‌ ڕۆڵی هێزی زه‌وینییان له‌ سووریا دژ به‌ داعش ده‌گێڕا ئیستیحقاقی ئه‌و پشتیوانییه‌یان هه‌یه‌.

ئه‌و گۆڤاره‌ زیاتر ده‌نووسێت: هه‌مان ڕۆژێک که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕه‌خنه‌ی له‌ کاری ئه‌مریکا بۆ پێکهێنانی هێزێکی نوێ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان گرت سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش ڕه‌خنه‌ی له‌و وڵاته‌ گرت و له‌ ڕاستیدا هه‌م ڕووسیا و هه‌م تورکیا له‌ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌منی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان و به‌ده‌ر له‌ نفووزی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی سووریا نیگه‌رانن.

واڵستریت ژۆرناڵ له‌ کۆتاییدا ده‌نووسێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بیه‌وێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی داهاتوو له‌ سووریا و ته‌نانه‌ت دانووستانی ئاشتی له‌و وڵاته ‌دابنێت، داکۆکی له‌سه‌ر پاڵپشتی له‌ کورده‌کان و دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من بۆ ئه‌وان له‌ سووریا ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10536

Your Comment

You are replying to: .
captcha