ئه‌ندامێکی باڵای PKK له‌ تورکیا ده‌ستگیر کرا

به‌شی تورکیا- ئه‌ندامێکی باڵای PKK که‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌و پارته‌ له‌ ناوچه‌ی ئالاداغلاری پارێزگای وان بوو له‌ پارێزگای بۆرسادا ده‌ستگیر کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسێکی پۆلیس ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌ندامێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) به‌ نازناوی "سفکان" له‌ پارێزگای بۆرسا ده‌ستگیر کرا‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت، ڕای‌گه‌یاند: ڕشاد قارابالیک فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی PKK له‌ ناوچه‌ی ئالاداغلاری پارێزگای وان له‌ ناوچه‌ی هرمانجیکی پارێزگای بۆرسا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا‌. قارابالیک ماوه‌یێک له‌ خانووی خزم و که‌سێکی له‌و ناوچه‌یه‌ خۆی حه‌شاردرابوو.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: قارابالیک که‌ له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ ته‌ڤلی هێزه‌کانی PKK بوووه پێشتر‌ فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی تندۆرک له‌ پارێزگای ئاگری بوو.

قارابالیک به‌ مه‌به‌ستی دادگه‌یی کردن بۆ پارێزگای وان گواستراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: یه‌نی شه‌فه‌ق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10535

Your Comment

You are replying to: .
captcha