كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جه‌خت له‌ گرنگیی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیی له‌ مورته‌زا عه‌بادی سه‌ركونسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ دیداره‌كه‌دا كونسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆشحاڵی و دڵخۆشیی خۆی بۆ جێگیر بوونی ته‌ندروستی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌کێتی ده‌ربڕی و ئومێدی به‌رده‌وامی بۆ خواست.

لای خۆیه‌وه‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ سوپاسی كونسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه ‌و جه‌ختی له‌ گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرده‌وه‌.

هاوكات هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ‌هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ كرا.

سه‌رچاوه‌: PUKmedia

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10534

Your Comment

You are replying to: .
captcha