یه‌کێتی له‌باره‌ی که‌رکووکه‌وه‌ په‌یامێکی به‌په‌له‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌باره‌ی دوایین بریاری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی تایبه‌ت به‌ بایکۆت کردنی ھه‌ڵبژاردن له‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێم، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌یامێک ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییانی کوردی شاری که‌رکووک و لایه‌نگرانی ده‌کات .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوێنێ (15ی جانیڤێری) ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له‌ که‌رکووک- گه‌رمیان له‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاری دا به‌شداری له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌رکووک و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان نه‌کات .

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ‌لێدوانێکدا بۆ SNN ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌و بڕیاره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی که‌رکووک و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێم‌ ده‌ری‌کردوووه‌ ھیچ مه‌ترسییێکی له‌سه‌ر کورد له‌و ناوچانه‌ نابێت."

ناوبراو وتیشی: "خۆزگه‌ پێشتر ئه‌و بڕیاره‌ بدرایه‌ و یه‌کێتی له ‌ناوچه‌کاندا ده‌ستکراوه‌ ده‌بوو و زیاتر خزمه‌تی پێکھاته‌ی شاره‌که‌ی ده‌رکرد ".

محه‌مه‌د عوسمان ئاشکراشی کرد: ھیچ مه‌ترسییێک له‌سه‌ر ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی نابێت له‌و ناوچانه‌دا و جگه ‌له‌وه‌ش له‌ قۆناغی داھاتوودا ته‌واوی پێکھاته‌ی کورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان و ده‌نگ به‌ کورد ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش له‌پێناو حزبه‌کاندا نییه‌ به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ عه‌ره‌ب و تورکمان له ‌ناوچه‌کانیاندا ده‌سه‌ڵاتیان له‌ کورد زیاتر نه‌بێت.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: وه‌ک یه‌کێتیی نیشتمانی ھه‌وڵه‌کانمان چڕتر ده‌که‌ینه‌وه‌ و به ‌جۆرێک بتوانرێت له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌ کوردییه‌کان ھاوپه‌یمانی پێک بھێنن و ده‌نگی کورد له‌و ناوچانه‌ به‌ھێز بکه‌ین.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دڵنیاییشی دایه‌ کورد و لایه‌نگرانی حزبه‌که‌ی له‌ که‌رکووک و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێم که ‌ده‌نگی کورد و یه‌کێتی که‌م نه‌کات و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی کورد له‌و ناوچانه‌ نابێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10531

Your Comment

You are replying to: .
captcha