به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له 13هه‌مین کۆنفڕانسی په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌ندامی هاریکاریی ئیسلامی گوتی: ئێمه پاڵپشتیی ته‌عامولی سازنده ده‌بین و هه‌ڵوێستمان هه‌ڵوێستی یه‌کسانی جیهانی ئیسلامه و له نێوانیشماندا جێگای دیکتاتۆرییه‌ت و ده‌ستوه‌ردان له کاروباری نێوخۆی وڵاتان نابێته‌وه.
ڕۆحانی گوتیشی: ده‌بێت ئێمه خۆمان کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و واز له ناکۆکییه‌کان بهێنین و توانا و ده‌فرایه‌تیی نێوخۆمان به‌کار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی چاومان له ده‌ستی بێگانه‌کان نه‌بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاشکراشی کرد: پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان چاومان له نێوخۆی وڵاته‌که‌مان بێت نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانمان.
ڕۆحانی جه‌ختیشی کرده‌وه: هاریکاریی نێوان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاته ئیسلامییه‌کان شێوازێکی تۆکمه‌تر به‌خۆوه بگرێت هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت پشت به توانای نێوخۆی وڵاته‌کان ببه‌ستین و کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
ناوبراو زیادی کرد: له‌و پێناوه‌شدا کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێز له ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی هه‌موو وڵاته‌کان ده‌گرێت و بڕوای وایه تاکه‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی نێوان گه‌لی ئیسلام هاودڵی و هاوکاری کردنی هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌کانه.
سه‌رۆک کۆمار وه‌بیریشی هێنایه‌وه: ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌عامول و ڕه‌ئفه‌تی ئیسلامی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی دامه‌زراندوووه. ئێمه هیچ وڵاتێکی ئیسلامی به ڕکابه‌ری خۆمان نازانین و بڕوامان وایه ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕای جیاوازیان له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یه ده‌توانین له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی به‌رانبه‌ر و دیالۆگ لێک تێبگه‌ین.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment