١٦ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٢:٤٥
وشكه‌ساڵی هه‌ڕه‌شه‌ له ‌ئێران ده‌كات

به‌شی ئێران/کوردی- جێگری وه‌زیری كاره‌بای ئێران ئاشكرای ده‌كات كه‌ 90% ئێران تووشی وشكه‌ساڵی بوووه‌ و وشكه‌ساڵیی ئه‌مساڵ له‌ 50 ساڵی ڕابردوودا له ‌ئێران بێ وێنه‌ بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌حیم مه‌یدانی جێگری وه‌زیری كاره‌بای ئێران بۆ كاروباری ئاو و ئاوه‌ڕۆ ڕای‌گه‌یاند: ئاستی باران و به‌فر بارین له‌ ئێران به ‌شێوه‌یێكی به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و وشكه‌ساڵیی ئه‌مساڵ له‌ ئێران له‌ 50 ساڵی ڕابردوودا وێنه‌ی نه‌بوووه‌.

ناوبراو وتیشی: ته‌نها له‌ دوو پارێزگای گوڵستان و ئه‌رده‌بیل باران بارین ئاساییه‌، ئه‌گینا له ‌ته‌واوی پارێزگاكانی تری ئێران ئاستی به‌فر و باران بارین دابه‌زیوه‌ و وشكه‌ساڵی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10527

Your Comment

You are replying to: .
captcha