به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی کانتۆنی عه‌فرین کاردانه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا نیشان ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشکردنی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و کانتۆنه و له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای خۆیان و به‌کارهێنانی ئه‌و مافه به گوێره‌ی پێویست جه‌خت ده‌که‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی عه‌فریندا هاتوووه: "ئێمه مافی ڕه‌وای خۆمان به‌رامبه‌ر هێرشه‌کان به کار ده‌هێنین و به‌رپرسی لێکه‌وته‌کانی ئه‌و هێرشانه نابین. ئێمه داوا له هه‌موو جیهان ده‌که‌ین پشتیوانی له خه‌ڵكی كانتۆنی عه‌فرین بكه‌ن."
به دوای ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش ڕایگه‌یاند ده‌یه‌وێت له باکووری سووریا سوپایێکی پاسه‌وانی سنوور پێک بهێنێت که نزیک به 30 هه‌زار هێز له‌خۆ ده‌گرێته‌وه و له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) پێک دێت، به‌رپرسانی تورکیا کاردانه‌وه‌یێکی توندیان به‌و بابه‌ته پیشان دا و سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که به‌م زووانه هێرش ده‌کاته سه‌ر عه‌فرین و مه‌نبه‌ج.
له به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی کانتۆنی عه‌فرین له‌باره‌ی هێرشی تۆپخانه‌ییی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین هاتوووه: "دوو رۆژی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی توركیا گونده‌كانی كانتۆنی عه‌فرینی به چه‌كی قورس کردۆته ئامانج و بۆته هۆی ئاواره بوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كه و تا ئێستاش بۆردومانه‌کان به‌رده‌وامن. ئێمه داوا له وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن ڕۆڵیان هه‌بێت و ڕێگر بن له هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ناوچه ئارامه‌کان."
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment