بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هێزەکانیان لە هەولێر، "کەسێکی مەدەنی کە بەڵێندەربووە لەگەڵ هێزەکانیان کوژراوە و پێنج بەڵێندەری دیکە برینداربوون.
باسی لەوەش کردووە، سەربازێکی ئەمریکیش بریندار بووە".
ئەمشەو زیاتر لە 10 مووشەک ئاڕاستەی هەولێر کران و لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بەشێک لە مووشەکان تەقێنرانەوە هاوکات چەند مووشەکێک لە فرۆکەخانەی شارەکە کەوتنە خوارەوە و هەروەها سێ موشهکیشیان لهگهڕهکی وهزیران کهوتوونهته خوارهوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment