هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لە هێرشەکەی هەولێر بەڵێندەرێکی هاوپەیمانان کوژراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند لە هێرشەکەی هەولێر بەڵێندەرێکی هاوپەیمانان کە ئەمریکی بوو کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش کە بەڵێندەرن بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هێزەکانیان لە هەولێر، "کەسێکی مەدەنی کە بەڵێندەربووە لەگەڵ هێزەکانیان کوژراوە و پێنج بەڵێندەری دیکە برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە، سەربازێکی ئەمریکیش بریندار بووە".

ئەمشەو زیاتر لە 10 مووشەک ئاڕاستەی هەولێر کران و لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بەشێک لە مووشەکان تەقێنرانەوە هاوکات چەند مووشەکێک لە فرۆکەخانەی شارەکە کەوتنە خوارەوە و هەروەها سێ موشه‌کیشیان له‌گه‌ڕه‌کی وه‌زیران که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1052

Your Comment

You are replying to: .
captcha