به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف به هه‌واڵده‌ریی "وه‌ته‌ن نیووز"ی وتوووه: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له ڕێگای کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مومکین نابێت و چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه پێویستی به دانیشتنی دوو لایه‌ن له‌سه‌ر مێزی دانووستان به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: لیژنه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ که ڕۆژی ڕابردوو (دووشه‌ممه 14ی جانیڤێری) سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردبوو لیژنه‌یێکی پسپۆڕی پێکهاتوو له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تخانه‌کانی ناوخۆ و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی عێراقه و له‌سه‌ر پرسی فڕۆکه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌کان باس و گفتوگۆیان کردوووه.
ئه‌شواق جاف زیاتر ده‌ڵێت: سه‌ردانی ئه‌و لیژنه‌یه کارێکی سه‌رکه‌وتوووانه بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا دێته ئه‌ژمار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment