بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن گوتی: تورکیا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، بە مەبەستی پاراستنی ئارامیی وڵات، بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی پێویست و بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان پارێزگاری لە مافەکانی خۆی دەکات لە ھەر کات و شوێن و بەھەر شێوەیێک بێت کە خۆی دیاریی دەکات.
هەروەها لەبارەی بڕیاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعش بۆ دامەزراندنی ھێزەکانی ئاسایشی سنووری سووریا بە پشتیوانیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات و ھەوڵی مەشق پێکردنی ئەو ھێزانە، ڕایگەیاند: ئەمریکا لە جیاتی ئەوەی کۆتایی بەو پشتوانییە سەربازییە بھێنێت کە لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش بە پەیەدە/یەپەگە وەک درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا دەیدات، ھەنگاوی ناوە بۆ بە یاسایی کردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانە و مانەوەیان بە شێوەیەکی ھەمیشەیی لە ناوچەکەدا، ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.
ناوبراو پاشان وتیشی: ئەم دۆخە جێگەی قبووڵ کردن نییە و لە چوارچێوەی لێدوانەکانی سەرکۆمار، تورکیا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، بەمەبەستی پاراستنی ئارامیی وڵات، بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی پێویست. تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان پارێزگاری لە مافەکانی خۆی دەکات لە ھەر کات و شوێن و بەھەر شێوەیێک بێت کە خۆی دیاریی دەکات.
سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment