بەستنی ڕستەی "ئیمام زەمان (عج) جێگای ڕەخنەی هەیە" بە زمانی سەرۆک‌کۆمارەوە درۆی پەتییە

بەشی ئێران- نووسینگەی سەرۆک‌کۆمار لە کاردانەوە بە هەندێک پڕۆپاگەندە و فشەی سەبارەت بە وتارەکانی دکتور ڕۆحانی لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە باس لەوە دەکات هەڵبەستنی ئەو ڕستەیە کە "ئیمام زەمانیش جێگای ڕەخنەی هەیە" بە زمانی سەرۆک‌کۆمارەوە فشە و درۆی پەتییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەیاننامەکەدا لە هەموو سیاسەتوانان، میدیاکاران، وتاربێژان و زانایان داوای کردووە تاوەکوو پێش لەوەی بەهۆی قسەکانیەوە کەسێک بخەنە بەر هەڵسەنگاندن و قەزاوەت، تاوتوێ بکەن ئاخۆ وتەکە ڕاستەوڕاست گێڕدراوەتەوە یان خۆ ئەسڵەکەی چی بووە و قسەی وەرگەڕاو نەکەنە پێوەری تەوس و توانجان بەتایبەت ئەوەی کە جارجارە هەندێک کەسایەتیی سیاسی بە مەبەستی تایبەتەوە ئەو کارە ئەنجام دەدەن.

بەیاننامەکە باس لەوە دەکات بە هیچ شێوەیێک دکتور ڕۆحانی نەیگوتووە کە "ئیمام زەمان (عج) یش جێگای ڕەخنەی هەیە" و تەنانەت لە ناوەرۆکی وتەکانیشدا ئەم بۆچوونە نابینرێت. بێگومان دیارە بڕوا و ئیمان بە عسمەتی پێغەممبەران و ئیمامان (د) یەکێک لە پێوەرە سەرکی و حاشاهەڵنەگرەکانی مەزهەبی شیعەیە.

هەروەها باس لەوەش کراوە: لە ڕاستیدا سەرۆک‌کۆمار لە بەشێکی وتەکانیدا (کە فیلم و دەقەکەشی هەر لەم بنکەیە بڵاو کراوەتەوە) لەسەر پێویستی ڕەخنە دەدوێت و دەڵێت بۆ وێنە لە سەردەمی ئیمامەکانیش ئەو گەورەپیاوانە مۆڵەتیان بە خەڵک دەدا ڕەخنەیان لێ بگرن و بیروڕای خۆیان دەرببڕن و ئەمەش پیشاندەری پشوودرێژی و دڵفراوانیی ئەوان بووە نەوەک ئەوان خۆیان جێگای ڕەخنە بووبێتن، ئەمەش بەڵگە و پاساوی مێژوویی، فێقهی و کەلامیی زۆری هەیە و بە واتای جێگای ڕەخنە بوونی مەعسوومین نییە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10504

Your Comment

You are replying to: .
captcha