دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ ژمارەکاندا دەگیردرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- فەرمانداری سەردەشت ڕایگەیاند: ئۆتۆمبێلە بێ ژمارەکان لە لایێکەوە دەبنە هۆ‌ی تێکدانی نەزمی گشتی و لە لایێکی دیکەوە لە زۆرینە کاتەکاندا بۆ جێبەجێ کردنی قاچاخ بە کار دەگیردرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نژاد جەهانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی بەرەنگاربوونەوە هەمبەر قاچاخی کەلوپەل وتی: هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە لە نێو شاردا نایاساییە و بۆ دابین کردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و ڕێگری کردن لە قاچاخ هاتووچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانە قەدەغە دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێک لە ئەرکەکانی پۆلیسی هاتووچۆ ڕێگری کردنە لە هاتووچۆی ئەو چەشنە ئۆتۆمبێلانە بەڵام بە بۆنی ئەگەری مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان بۆیان ناکرێت لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا شۆنیان بنێن، دەبێت لە دەروازەی شارەکاندا وێستگەی پشکنین بۆ دەست بەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلە بێ ژمارەکان دابمەزرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10502

Your Comment

You are replying to: .
captcha