بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نادر قازی پوور سەبارەت بە وەرگرتنی قەرزی بانکی لە وڵاتی ئازەربایجان بە هەوڵنێرانی وتی: ڕۆژی ڕابردوو ئاگادار بوومەوە لیژنەی دەوڵەت پەسەندی کردووە کە وەزارەتی ڕێگاو بان بۆ تەواو کردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی ڕەشت بۆ ئاستارا قەرزێکی بانکی 500 ملیۆن دولاری لە وڵاتی ئازەربایجان وەربگرێت، ئەو بابەتە بۆ مێژووی ئابووریی دەوڵەت شەرم و فەزیحەتە.
قازی پوور زیادی کرد: لە هەموو جێگایێک دەوترێت ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە زیاد بوونی بەرهەم هێنان و فرۆشی نەوت و هەروەها زیاد بوونی نرخی دۆلار پیشان دەدات کە پارە لە وڵاتدا زۆرە، وەرگرتنی ئەو قەرزە بانکییە پیشان دەدات پارەیێکی زۆر لە وڵاتدا بە بێ حسێب و کتێب بوونی هەیە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment